هۆكاری داخستنی دەروازەی پیشخابور بەڕووی هاتوچۆی گەشتیاریدا ئاشکرا دەکرێت

دەروازەی پشخابور لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستاندا رایدەگەیەنێت" دەروازەكە بەهۆکاری نوێکردنەوەی سیستمی ئەلیکترۆنی و رێکارەکانی دیکە، بەڕوی هاتوچۆی گەستیاراندا داخراوە و هیچ هۆکارێکی سیاسی لە پشت ئەو هەنگاوەوە نیە". 

 

كارگێڕی دەروازەی پیشخابور لەرونکردنەوەیەکدا هۆکاری داخستنی دەروازەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت" لە ئەمڕۆوە تاكو چەند رۆژێكی تر دەروازەكە بەڕووی هاوڵاتیاندا دادەخرێت، تەنها ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوام دەبێت". 

 

باس لەوەشدەکات، چەند ڕێككارێكی هونەری ئەنجام دەدەن و سیستەمی ئەلیكترۆنی دادەندرێت، هاوكات چەند شوێنێكیش نۆژەن دەكرێتەوە، بۆیە چەند رۆژێك هاوڵاتیان ناتوانن هاتوچۆ بكەن.

 

دوێنێ پێنجشەممە دەروازەى سنورى سیمالیکا لەدیوى رۆژئاواى کوردستان، داخستنى دەروازەکەى لەدیوى هەرێمى کوردستان لە پیشخابور راگەیاند. 



PM:01:06:05/02/2021