بەشێک لە كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان دەستگیركران

بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک لە كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان دەستگیرکران.

 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دوای ئەوەی بڕیار بوو بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان (UN) لە شاری هەولێر بەمەبەستی ئازادکردنی چالاکوانە دەستگیرکراوەکان گردبنەوە، بەڵام سەرجەمیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکران.

 

لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردووەوە، ژمارەیەک لە چالاکوان و مامۆستا و ڕۆژنامەنووس لە پارێزگای دهۆک و هەولێر دەستگیرکراون، هاوکات پاشماوەیەک ژمارەیەکیان لێ ئازاد کردو، تا ئێستا ژمارەیەکیان لە زیندان ماونەتەوەو ئازاد نەکراون. 

 

جێی باسە، ڕۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ گوڵستان سەعید سەرۆكی فراكسۆنی گۆڕان و جێگری سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان، لە بارەی كەیسی دەستگیركراوانی بادینان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو" ئەوان زانیاریان هەیە ژمارەی دەستگیركراوانی بادینان  لەنێوان ٥٠ بۆ ٧٠ كەسدایە، چەند مانگێگە دەستبەسەر کراون بەبێ ئەوەى چارەنوسیان دیار بێت".



AM:10:46:07/02/2021