لە سلێمانی بەندکراوێک بە لفکە خۆی دەخنکێنێت

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای دەکات" ئەمڕۆ دووشەممە زیندانیەك لەسلێمانی كۆتای بەژیانی خۆیهێنا". 

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەندکراوێکی تەمەن ٦٨ ساڵان، لە زیندانی گرتن و  گواستنەوەی سلێمانی لە گەرماودا بە لفکەی خۆشوشتن خۆی خنکاندووە".

 

وتیشی" کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی لەکاتی نانخواردندا زانراوە کە ئەو زیندانییە خۆی خنکاندووە و لە ژوورەوە دەرگای گەرماوەکەشی لەسەر خۆی داخستبوو".

 

ڕوونیشیکردەوە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەو ڕوداوە بەردەوامە و تۆمەتەکەشى کە پێی زیندانى کراوە مادەکەى ٤٠٥ ،٣١ڕاگیراوە کە تۆمەتە بۆ هەوڵى کوشتن.  



PM:01:15:08/02/2021