بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ژاپۆن ڕوویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز لە شاری فۆکۆشیمای ژاپۆنی روویدا، تا ئێستاش زیانەکان راگەیەنراوە.

 

دامەزراوەی راگەیاندنی ژاپۆن بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز لە شاری فۆکۆشیمای ژاپۆنی ڕوویدا، گوڕەکەی ٧.١ پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر، لەناوچەی کەنار دەریاکانی رۆژهەڵاتی ژاپۆن دەستیپێکردووە. 

 

هەروەها ناوەندی بومەلەرزەکە فۆکۆشیما بووە و قوڵییەکەی ٦٠ کیلۆمەتر بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەی زیانەکان ئاشکرانەکراوە.



PM:07:36:13/02/2021