یەکێتی جەخت لەسەر لامەرکەزیەت‌و سەرکۆنەی پێشێلکاری ئازادی لە بادینان دەکات

کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی جەخت لە لامەرکەزیەتی ئیداری و دارایی دەکاتەوە لە چوارچێوەی هەرێمدا، هەروەها سەرکۆنەی ئەو پێشلێلکاریانە دەکات کە دەکڕیتە سەر ئازادی بیروڕا لە ناوچەی بادینان و داوا ئازادکردنی گیراوەکان دەکات.

 
لەراگەیاندنێکدا کە ئەمڕۆ یەک شەممە لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی بڵاوکرایەوە، ئەو حیزبە دەڵێن" جەخت لەسەر سیستەمی ناناوەندێتی كارگێڕی و دارایی (لامەركەزی) لەچوارچێوەی هەرێمی كوردستاندا".

 
هەروەها سەرکردایەتی یەکێتی پشتیوانی پشتیوانیكردنی خۆی بۆ تیمی دانوستاندنی حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی ئیتیحادی، هاوكات فراكسیۆنی یەكێتی
لەپارلەمانی عێراق راسپارد كەهاوكار و پشتیوانی تیمەكە بێت.  

 
دەربارەی پێشێلکردنی ئازادی رۆژنامەگەری لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " سەركۆنەی هەموو جۆرە گرتن و زیندانی كردنێكی لەسەر بیروڕای ئازاد و چالاكی سیاسی و مەدەنی كرد بەتایبەت.

 
لەدەڤەری بادینان، بۆیە داوای ئازادكردنی بەپەلەی سەرجەم گیراوان دەكات لە رۆژنامەنوسان، چالاكانی مەدەنی، كادرانی یەكێتی و حزبەكانی تر".  


 
دەقی راگەیەنراوەکە:  


 
ئەمڕۆ 2021/2/14 ئەنجومەنی سەركردایەتی بە سەرۆكایەتی هاوسەرۆكان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستپێكرد.  


  
سەرەتا هاوسەرۆكان هەَلسەنگاندنێكی وورد و بابەتیانەیان لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابوری و هەمەلایەنەی كوردستان و عێراق پێشكەشكرد.  



ئەنجومەنی سەركردایەتی جەختی لەسەر هەَلوێستی نەگۆڕ و جێگیری یەكێتی كردەوە لەبارەی پرسەكانی:  


سیستەمی ناناوەندێتی كارگێڕی و دارایی (لامەركەزی) لەچوارچێوەی هەرێمی كوردستاندا.
  


پشتیوانیكردنی تیمی دانوستاندنی حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی ئیتیحادی، هاوكات فراكسیۆنی یەكێتی
لەپارلەمانی عێراق راسپارد كەهاوكار و پشتیوانی تیمەكە بێت.  



چاككردنی دۆخی گوزەران و ژیانی خەڵكی كوردستان. لەم بارەیەوە رێككەوتن لەچوارچێوەی دەستوری عێراق بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەبودجەی 2021 دا، بەپێویست زانرا.
  


تەئكیدكردنەوە لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی ئەركە دەستوری و نیشتمانیەكانی حكومەتی ئیتیحادی و حكومەتی هەرێم لەپاراستنی سەروەری ۆلات و رێگرتن لەپێشێلكارییەكانی سنورەكان، كەپێچەوانەی یاسا نێودەۆلەتییەكان و پرەنسیپی (دراوسێیەتیی باش)ن.
  


سەركۆنەی هەموو جۆرە گرتن و زیندانی كردنێكی لەسەر بیروڕای ئازاد و چالاكی سیاسی و مەدەنی كرد بەتایبەت
لەدەڤەری بادینان، بۆیە داوای ئازادكردنی بەپەلەی سەرجەم گیراوان دەكات لە رۆژنامەنوسان، چالاكانی مەدەنی، كادرانی یەكێتی و حزبەكانی تر.  


  
بەشێكی تری كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی تایبەت بوو بە كاروبارەكانی حزب و راپۆرتی كۆمیسیۆنەكان. لەم بارەیەشەوە راسپاردەی پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.  


  

 


PM:08:15:14/02/2021