٧ لە دەستگیرکراوەکانی بادینان بەبێ پارێزەر برانە بەردەم دادگا



حەوت کەس لە دەستگیرکراوانی بادینان  بەبێ ئامادەبوونی پارێزەرەکانیان لە دادگای تاوانی دووی ی هەولێر برانە بەردەم دەدگا.

 
  
لەماوەی ڕابردوودا بڕیاردرا ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ ی شوباتی 2021، بەشێک لە دەستگیرکراوانی بادینان و هەولێر، دادگایی بکرێن، بەڵام دوێنێ یەکشەممە بە پارێزەرانی دەستگیرکراوەکان وترابوو کە دادگاییەکە دوادەخرێت.

 
  
حەمدی بەرواری، پارێزەری بەدەل بەرواری کە یەکێکە لە دەستگیرکراوەکان بە ماڵپەڕی "ناس کورد"ی راگەیاندووە "پێمان وترا دادگاییەکە دوادەخرێت، بەڵام ئەم بەیانییە زانیمان کە دوانەخراوە."  

 
  
ئەو پارێزەرە راشیگەیاندووە کە "دادگاییەکە دەستیپێکردووە و هیچ پارێزەرێک لەوێ نییە، چونکە پێمان وترا دادگاییەکە دواخراوە، ئێمە ئێستا لە دهۆکەوە بەرەو هەولێر دەچین بۆ ئەوەی بەشداری دادگاییەکە بکەین."  
  




PM:12:18:15/02/2021