به‌رده‌ڕه‌ش.. كچێك له‌ رۆژی هاوسه‌رگیریدا بەهۆکارێکی نادیار خۆی خنکاند

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ١٥ی شووباتی ٢٠٢١ کچێکی تەمەن ١٩ لە رۆژی ئاهەنگی گواستنەوەیدا بەپەت كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. 

 

بەپێی زانیارییەکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی قادسی گەورە لە ناحیەی دارەتووی قەزای بەردەڕەش کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ بەناوی (ع، ح، ب) لە ڕۆژی ئاهەنگی گواستنەوەیدا بەهۆکارێکی نادیار بەپەت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

هاوکات ناوبراو تاقانەبوو و هیچ خوشک و برایەکی نەبووەو، دوای رووداوەکە تەرمی ئەو کەسە نێردراوە بۆ پزیشکی دادی، لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە.



PM:03:21:15/02/2021