بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپێکی زاخۆ سێ کەسی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی بێرسڤی دوو لە قەزایی زاخۆ هەشت کەس سووتان، لەو هەشت کەسە سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.

 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، درانگانی شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی بێرسڤی دوو لە قەزایی زاخۆ ڕوویدا کە بەهۆیەوە هەشت کەس سووتان، کە پێنج کەسیان هی خێزانێکن و سێ کەسی دیکەش سووتاون ئەوانەیشی گیانیان لەدەستداوە باوک، کوڕ و کچێکن. 

 

تائێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە، لە ئێستاشدا لیژنەیەک پێکهێنراوە و بەدواداچوونی زیاتر لەسەر رووداوەکە دەکات.



AM:09:42:17/02/2021