بریندارێکی دیکەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کەمپێکی زاخۆ گیانی لەدەستدا

کەمێک پێش ئێستا بریندارێکی دیکەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی کەمپێکی قەزای زاخۆ گیانی لەدەستدا. 

 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمشەو چوارەم کەسی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کەمپی بێرسڤی دوو لە قەزایی زاخۆ گیانی لەدەستدا کە منداڵێکە. 

 

درانگانی شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی بێرسڤی دوو لە قەزایی زاخۆ ڕوویدا کە بەهۆیەوە هەشت کەس سووتان، کە پێنج کەسیان هی خێزانێکن و سێ کەسی دیکەش سووتاون ئەوانەیشی گیانیان لەدەستداوە باوک، کوڕ و کچێکن.



PM:09:06:17/02/2021