لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەکاتی گەڕانەوەی لە مەرزی کێڵی وەرگەڕا و بەوهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو شۆفێرەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ئاراز حەسەن عومەر)ە و تەمەنی ٣٠ ساڵە و دانیشتووی شاری قەڵادزێیە.
لە ئێستاشدا تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی داد کراوەو دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە کراوەتەوە.