یەکێتی ئەورپا حکومەتی تورکیا بەسەرکوتکردنی هەدەپە تۆمەتبار دەکات

یەکێتی ئەوروپا حکومەتی ئۆردوغان بەسەرۆکایەتی ئاک پارتی بە سەرکوتکردنی هەدەپەی ئۆپۆزسیۆن کە حیزبێکی زۆرینەی کوردە تۆمەتبار دەکات.


وتەبێژی دەرەوەی یەکێتی ئەورپا جوزیب بوریل دوێنێ سێ شممە رایگەیاند" یەکێتی ئەوروپا بە نیگەرانییەکی زۆرە دەڕوانێتە ئەو فشارە بەردەوامانەی دەکرێتە سەر هەدەپەو ئەندامەکانی".


وتەبێژەکەی یەکێتی ئەورپا ئاماژە بۆ ئەو دەستگیرکردنانەی ئەم دواییەو گۆڕینی سەرۆکی شاروانییە هەڵبژێردراوەکان و دادگاییکردنە سیاسیەکان و سەندنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانەکانیان لە ئەنجومەنی نیشتمانی، دەکات.


جوزیب بوریل وتەبێژەکەی یەکێتی ئەورپا ئاگاداری تورکیا دەکاتەوەو دەڵێت " بەو پێیەی تورکیا ئەندامی پاڵێوراوە بۆ یەکێتی ئەورپا، پێویستە ئاگادار بێت لە پاراستنی سیستەمی دیموکراتی، لەوانەش مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا و ئازادی دامەزراندنی حیزبی سیاسی".

 
تورکیا بەردەوامە لە دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپەوە لە دوا هەنگاوی هاوسەرۆکی ئێستای هەدەپە، پەروین بوڵدان و پێشتریش سزای تەمەلی وچەند پەرلەمانتاری تر دەداتە دادگا. 




AM:11:21:24/02/2021