ڤیدیۆی نەوەیەکی کچی سەدام هەرا دەنێتەوە
رەغدەی کچیشی حاشای لێدەکات


لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی کچێکی گەنج کە خۆی نە بەنەوەی سەدام ناوزەد کرد هەرای نایەوە، رەغدەی کچی سەدامیش حاشای لێدەکات لە نەوەی ئەوان نبێت.


ئەو کچەی دەوترێت کچەزای سەدام حسێن سەرۆکی رژێمی پێشووی عێراقە، بە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرقاڵکردووە.



ئەو کچە کە خۆی وا ناساندووە کە کچەزای سەدامە، لە ڤیدیۆکانیدا بە تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک خەریکی وەرزشە و بە شێوازی سەرنجڕاکێش خۆی نمایشدەکات.


دوای بڵاوبوونەوەی کە کچی رەغدەیەو کچەزای سەدامە، رەغدی کچی سەدام حسێن لە تویتەری خۆی روونکردنەوەی بڵاوکردەوە و وتی، کە ئەوە کچی ئەو نییە، بەڵام هێشتا بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گومانیان هەیە.
 


PM:08:32:07/03/2021