بەپەلە: لەسەر نەخشەی کوردستان وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای روونکردنەوە لە حکومەتی هەرێم دەکات

لەسەردانی پاپادا بۆ هەرێمی کوردستان، پوولێک کە نەخشەیەکی کوردستانی لەسەرە پێشانی پاپا دەدرێت، ئەم پوولە تورکیا تووشی نیگەرانییەکی بەهێز دەکات و داوای روونکردنەوەی بەپەلەی لێدەکات.

 

 لەراگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هاتووە" لە هاتنی پاپادا پولێک پێشانی پاپا دراوە کە نەخشەیەکی تێدابووە، هەندێک شاری تورکیای گرتۆتە خۆی ( بەمەست شارەکانی باکوری کوردستان)، ئەم جۆرە کارانە یەک پارچەیی خاکی عێراق و وڵاتانی دراوسێ دەخاتە مەترسیەوە، ئەمە کارانە خەیاڵێکی پووچە".

 

هەروەها هاتووە" ئەمە لەلایەن هەندێک لە بەرپرسانی حوکمەتی باکوری عێراق ئەنجامدراوە کە سنووری خۆیان نازانن، ئەم کارە قێزەونە، کارە شکستخواردووەکانی پێشوومان بیر دەخاتەوە کە هەرگیز بەدینایەت".

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوا " لە ئیدارەی باکوری عێراق دەکات بەپەلە روونکردنەوە بدات ".

 

دەقی بەیانەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا..

 

 

 


PM:03:35:10/03/2021