وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەسەر راگرتنی پرۆسەی خوێندن چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، خوێندنی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە خوێندنی خۆیان بەردەوامی پێدەدەن. 

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست (سپی) كه‌وتووه‌ و بریاردراوە، پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە و پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە (حکومی و ناحکومی)، بەو شێوەی ئێستا خوێندنی خۆیان بەردەوامی پێدەدەن.

 

هەر لە نوسراوەکەدا هاتووە، قۆناغی یەکی بنەڕەتیش تاوەکو ١١ی ئامادەیی تاوەکو ٢٣ی ئادار پشوو وەردەگرن.

 

دەقی بڕیارەكانی وەزارەتی پەروەردە:



PM:09:01:10/03/2021