بومەلەرزەیەکی بەهێز لە یۆنان ڕوویدا
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بومەلەرزەیەکی بەهێز به گوڕی نزیكه‌ی ٦ پله ناوه‌ڕاستی وڵاتی یۆنانی هه‌ژاند، تا ئێستاش زیانەکان راگەیەنراوە.
سه‌نته‌ری ئه‌ڵمانیا بۆ توێژینه‌وه له زانستی زه‌وی لە ڕاگەیەندروێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز له ناوه‌ڕاستی وڵاتی یۆنان ڕوویدا، گوڕەکەی ٥.٧ پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر، له‌چه‌ندین ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش هه‌ستیپێكرا.
هەروەها قوڵای بومەلەرزەکەش ١٠ كیلۆمه‌تر بووه له‌ژێر زه‌وی، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەی زیانەکان ئاشکرانەکراوە و به‌رپرسانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش، هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.
PM:07:35:12/03/2021