کۆڵۆمبیا بەزەحمەت کۆتدیڤواری توشی شکست کرد






لە یارییەکی بەهێزوو ئاست بەرزدا سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ  لە یاریگای{ مانی گارینیشا }هەردوو هەڵبژارەی کۆڵۆمبیاو کۆتدیڤوار لە دووەم یاری خۆیاندا لە کۆمەڵەی سێیەم روبەڕوی یەک بوونەوە، لە گێمی یەکەمدا هەردو هەڵبژاردە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام هیچکامیان نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەکتر بهەژێنن و تایمی یەکەم بە بێ گۆڵ بە کۆتا هات.
لەتایمی دووەمدا کۆڵۆمبیا باشتر دەبینراو دوو گۆڵی لە خولەکەکانی ٦٤ و ٧٠ دا لە لایەن جەیمس ڕۆدریگێزو  خوان کوانتیرۆوە تۆمار کرد. 
دوای سێ خولەک لە گۆڵی دووەم جیرڤینهۆ  ئەنجامەکەی بۆ فیلەکان کەمکردەوە، لە کۆتایدا یاریەکە بە سوودی کۆڵۆمبیا بە کۆتا هات و بە شەش خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەمی داگیر کردووەو و کۆدیڤواریش بە سێ خاڵ لە پلەی دووەمد دێت.

ئا/ شاهۆ فایق



PM:09:31:19/06/2014