هەدەپە: هەوڵدان بۆ داخستنی پارتەکەمان کودەتایەکی سیاسییە


هەدەپە بەتوندی دژی داخستنی حیزبەکەیان دەوەستێتەوە و بە کودەتا دژی پرۆسەی سیاسی ناوزەدی دەکات.

لە راگەیاندنێکدا هەدەپە داوا لە هەموو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەکات لەریزی ئەماندا بوەستن و پاڵپشتی لێبکەن و چونکە ئەمە " کودەتایەکی سیاسییە ".

هەروەها ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، کە هاوسەرۆکانی هەدەپە بەشداربوون، پەروین بوڵدان رایگەیاند کە ئۆردوغان دەیەوەێت دادگا بە شێوەیەک دابڕێژێتەوە کە خزمەتی پرۆسەی سیاسی بە قازانجی ئاک پارتی بکات.

پەروین بوڵدان باس لەوەش دەکات کە حکومەتی ئاک پارتی مەترسی لە هەڵبژاردنی داهاتوو هەیە کە دوو ساڵی تر سازدەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە داواکاری گشتی تورکیا سکاڵانامەی داخستنی هەدەپەی ئاراستەی ئەنجومەنی دادوەری باڵای ئەو وڵاتە دەکات.

هاوکات هەر دوێنێ دادگای ئەو وڵاتە پارێزبەندی لە پەرلەمانێکی هەدەپە سەندەوە.

وەزارەتی ئەمەریکاش داوا لە تورکیا دەکات رێز لە ئازادی و دیموکراسی بگیرێت کە لە دەستوری تورکیادا هەیە.



PM:02:26:18/03/2021