دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دوا خرا
١٧٢ ئەندام پەرلەمان داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکەن( نوێکراوەتەوە)

هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە ٢٠ ی ئازار پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوەو پرۆژە یاسای بودجە یەکلایی بکرێتەوە، بەلآم بەهٶی گرێکوێرەی پشک و نەوتی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق لە نێوان شیعە و وەفدی کورد، کۆبوونەوەکە شکستی خوارد. لەلایەکی ترەوە سەرەتا ٧٣ ئەندام پەرلەمان داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیان کردو لەمشەودا ژمارەی ئەو ئەندام پەرلەمانانە بەرزبوەوە بۆ ١٧٢ پەرلەمانتار.

پەرلەمانی عێراق عێراق بەهۆی کێشەی کوردو شیعەوە لەسەر بودجە کۆبوونەوەکەی دواخست بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو.
لەلایەکی ترەوە بەهۆی بڕیاردان لەسەر یاسای فیدراڵی و شکستی پەرلەمان لە تێپەڕاندنی بودجە، پاشنێوەرۆی ئەمرۆ ٧٣ ئەندام پەرلەمانی لیستە جیاکان کە زۆرینەیان شیعەن داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکەن و واژوویان بۆ ئەو مەبەستە کۆکردۆتەوەو لەمشەودا ئەو ژمارەیە بەرزبوەوە بۆ ١٧٢ پەرلەمانتار.

شەوی رابردوو لایەنە شیعەکان و وەفدی کوردی گەیشتنە رێککەوتنێک لەسەر پشکی کورد و کێشەی نەوت، بەلآم ئەمڕۆ لە داڕشتنی ئەو مادەیەی لەسەری رێککەوتوون، شیعەکان خاڵێکیان زیادکردبوو کە " ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبوو بە ناردنی ئەو بڕە نەوتەی بۆی دیاریکراوە، ئەوە بەغدا شایستە داراییەکانی وەبەرهێنان و موچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت"، ئەمەش بووە ناڕەزایەتی وەفدی هەرێم و شکستهێنانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان.


  


PM:07:15:20/03/2021