فوئاد حسێن: ئامۆژگاریەكانی بارزانی بۆ مالیكی ئاشكرا دەكات

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "سەرۆكی هەرێم بەر لە حەوت مانگ بە نووری مالیكی راگەیاندبوو كە بارودۆخێكی وەها مەترسیدار لە شاری موسڵ‌و ناوچە سونەنشینەكان دێتە ئاراوە، بەڵام مالیكی بەهۆی لوت بەرزییەوە ئامۆژگارییەكەی بە هەند وەرنەگرت و ئیتر ئەوە روویدا كە روویدا".
فوئاد حسێن ئاماژە بەوەش دەكات "بەرپرسیارێتی دروستبوونی ئەو رووداوانە، بەشی زۆری دەكەوێتە سەرشانی حكومەتی عێراق بە تایبەتی خودی نووری مالیكی، ئەو قسانەشی كە دەیكا و ئەم رووداوانە بە پیلانێكی هەرێمیی دژی عێراق لە قەڵەم دەدا، تەنیا قسەیە".
ئانادۆڵو: سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان د. فوئاد حوسێن لە هەڤپەیڤینێكی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی رەوشی ئێستا عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرد.



PM:12:42:21/06/2014