لیرەی تورکی بە رێژەی ١٧% نرخەکەی بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت

لیرەی تورکی بە رێژەی ١٧% ی نرخەکەی ئەمرۆ دوو شەممە بەرامبەر دۆلار دۆڕاند، ئەمەش دوای لابردنی سەرۆکی بانکی ناوەندی دێت لەلایەن ئۆردوغانەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک دۆلار بەرامبەر ٨،٤٧ لیرەی تورکیە، لە کاتێکدا کۆتایی هەفتەی رابردوو بە ٧،٢٢ لیرە بوو.

لە رۆژی شەممەوە ئەو وڵاتە سەرلەنوێ رووبەڕووی پشێوی بوەوە دوای ئەوەی ئۆردوغان سەرۆکی وڵات، ناجی ئیقبالی لە پۆستەکەی لابرد و پەرلەمانتارێکی پێشووی حیزبەکەی لە جێگای دانا. 

کۆتایی رۆژی هەینی پێشوو ئۆردوغان بەبێ دیاریکردنی هۆکەی شەهاب قافچی ئۆغلوی لە جێگای ئیقبال دانا، ئەمەش بووە مایەی دابەزینێکی بەرچاو لە نرخی لیرەدا.



AM:09:00:22/03/2021