باری تەندروستی نوسەرێکی دیاری کورد نا جێگیرە

باری تەندروستی چیرۆک نووسی دیاری کورد، حەمە رەشید فەتاح ناجێگیرەو، هاوڕێیەکی نوسەری داوا دەکات بە هانایەوە بچن.

ئاوات حەسەن ئەمین، شاعیر و نوسەر لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بە ناونیشانی " هاوار نامە " نووسیوویەتی " چیرۆکنووسی ناودار ( محەمەد ڕەشید فەتاح ) باری تەندروستی ناجێگیرە، داواکارم لەلایەنی پەیوەندی دار بەھانایەوە بچن".

ئەو شاعیرە نووسیویشیەتی "داواکارم لەیەزدان تەندروستی بۆ بگێڕێتەوەو لەمەیدانی کارە ئەفراندنەکەیدا زیاترو زۆرترمان پێ ببەخشێت" .
محەمەد رەشید فەتاح بە یەکێک لە چیرۆک نووس و نووسەرە دیارەکانی باشوری کوردستان هەژمار دەکرێت و بەدەیان چیرۆک و نووسینی ئەدەبی هەیە.

وێنەکە حەمە رەشید فەتاح و ئاوات حەسەنە، چەند ساڵێک لەمەوپێشە لەبەردەرکی سەرا بەرامبەر گازینۆی شەعب گیراوە.



AM:09:16:24/03/2021