ئایا بەرهەم ساڵح لستێک بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ شاسوار عەبدواحید دروستدەکات ؟

پەرلەمنتارێکی نەوەی نەوێ ئاشکرای دەکات کە پێشنیاری دروستکردنی لیستێک کراوە لە نێوان بەرهەم ساڵح و شاسوار عەبدولواحید،ە بەڵام وەک ئەو پەرلەمانتارە باسی دەکات سەرۆکی نەوەی نوێ رەتیکردۆتەوە.

مژدە مەحمود پەرلەمانتاری نەوەێ نوێ، لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیوویەتی "ماوەیەک پێش ئێستا چەند کەسایەتییەک و لە نێویشیاندا کاک مەسعود عەبدولخالق پەیوەندیان بە کاک شاسوارەوە کردوە بۆ دروستکردنی لیستێک و هاوپەیمانێتییەک، وە لە قسەکاندا بە کاک شاسواری وتووە کە هەندێ لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان و کەسایەتییەکان کۆببنەوە و ئەو لیستە دروست بکەن و دوای هەڵبژاردن لەگەل باڵێکی یەکێتی و د.بەرهەم ساڵحدا رێکبکەون.

هەروەها دەشلێت " کاک شاسواریش لە وەڵامدا پێی وتووە ئێمە بریارمان داوە ئەخلاق بگێڕینەوە بۆ سیاسەت نەک کاری بێ ئەخلاقی و درۆ بکەین لەگەل خەڵکدا، هەروەها وتویەتی بە شانازییەوە لەگەل خەلکی ئازا و سەربەخۆ و تەنانەت لایەنی راستگۆی ئۆپۆزسیۆن کۆدەبینەوە و هاوپەیمانێتیش ئەنجام دەدەین، بەڵام هێندە بێڕەوشت نین کارێک بکەین کە سبەی لەگەل لایەکی دەسەڵات رێک بکەوین، لە پێناو ئەوەی کەسێک ببێتە سەرۆک کۆمار، وە ئامادە نین حەیا و شەرەفی خۆمان بەرین و درۆ لەگەل خەلکا بکەین، ئەگەر یەک کورسیش نەهێنین کاری وا ناکەین.. ".



AM:12:28:29/03/2021