سبەی پەرلەمان بۆ بڕیاردان لەسەر بودجەی ٢٠٢١ و هەڵوەشانەوەی خۆی کۆدەبێتەوە

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق داوا لە ئەندامانی دەکات سبەی چوار شەممە کاتژمێر ١ لە بینایەی پەرلەمانی عێراق ئامادەبن بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی بودجەی ٢٠٢١.

لەو بەیانەدا هاتووە " بودجەی ٢٠٢١ پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتی و بەرژەوەندیەکانیەوە هەیە، هەروەها بەرنامەی حکومەتە و پاڵپشتیە بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان کە پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتیەوە هەیە".

بەیانەکە داوا لە پەرلەمانتاران دەکات کاتژمێر ١ ئامادەبن بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساییەکە کە دەمێکە چاوڕەوان دەکراو، پەرلەمانتارانیش ئاگادار دەکەینەوە کە ئامادەنەبوان ناونوس دەکرێن.

لەخشتەی کاریشدا باس لە نامەی ١٧٢ پەرلەمانتار دەکرێت کە داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکەن، بەمەش پەرلەمان هەموو کارەکانی خۆی ئەنجام داوە لە دەرکردنی یاسای هەڵبژاردن و دروستکردنی کۆمسیۆن و دەنگدان لەسەر دادگای فیدراڵی.



PM:09:49:30/03/2021