دادگای دەستوری لە بەرژەوەندی هەدەپە بڕیاری دەرکرد

دادگای دەستوری تورکیا ئەو سکاڵایەی رەتکردەوە کە لە دادگای باڵای تورکیاوە ئاراستەی کرابوو داوای داخستنی پارتی دیموکراتی گەلانی دەکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ ی ئاداری دادگای دەستووری تورکیا بڕیاری لەسەر کەموکوڕی دۆسیەی داخستنەکە داوە و رەوانەی دادگەی باڵای تورکیای کردووەتەوە. 

وەک میدیاکانی تورکیا بڵاویان کرۆدۆتەوە، ئەگەر دادگای باڵای تورکیا کەموکوڕییەکان پڕبکاتەوە، چاوەڕوان دەکرێت دووبارە لە دادگەی دەستووریدا پرسی داخستنی هەدەپە ببێتەوە جێی باس.

پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە ) سێیەمین گەورە فراکسیۆنی پەرلەمانی تورکیایە و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا کە ساڵی ٢٠١٨دا بەڕێوەچوو،١١.٧% دەنگەکانی بەدەستهێناو لە کۆی ٦٠٠ کورسیی پەرلەمان، ٦٧ کورسیی بەدەستهێنا.



PM:06:19:31/03/2021