بەرپرسێكی هەدەپە دەستگیركرا

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە بەهۆی دەرچوونی بڕیاری سزای زیندانییەوە پارێزبەندی لێسەندرابووەوە، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەستگیرکرا.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی باکووری کوردستان، عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو، ئەندامی پەرلەمانی توركیا لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) لە کۆبوونەوەی ١٧ی ئازاری ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمان، لەدوای خوێندنەوەی یاداشتنامەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەبارەی دەرچوونی بڕیاری کۆتایی سزای زیندانی، پارێزبەندی لێسەندرایەوە و دواتریش بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.

لەدوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی بەرەبەیانی دوێنێ ناوبراو لەنێو ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکرا. 


AM:10:01:03/04/2021