شیلادزێ.. لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا مێردمنداڵێک گیانی لە دەستدا

لەسەر ڕێگەی نێوان ناحیەی شیلادزێ‌ و كۆمەڵگەی سیرێ‌ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك مێردمنداڵێكی تەمەن ١٧ ساڵ گیانی لەدەستدا. 

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەی شیلادزێ مێردمندالێک کە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بووە گیانی لە دەستدا.

منداڵەکە ناوی (هاشم تاهیر)ە و تەمەنی ١٧ ساڵە، لەگەڵ ئەوەش سەرنشینێکی دیکەی لەگەڵ بووە و ئەویش بەسەختی بریندار بووە.


PM:10:01:03/04/2021