لە یاری ئەمشەوی ریاڵ سێ یاریزانی سەرەکی بەشداری ناکەن

هەموو ماوەیەکی کەم ماوەو یاری ریاڵ و لێڤەڕپوڵ دەستپێدەکات بەبێ بەشداری هەردوو یاریزانی بەرگریکار، رامۆس و رافائیل ڤارانی کە چەند کاتژمێرێکە رگەیاندرا تووشی کۆرۆنا بووە.

ئەمشەو کاژێر ١٠ بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا، لەسەر یاریگەی ئەلفرێدۆ دی ستیفانۆ لە مەدرید پێشوازی لە یانەی لیڤەرپوول دەکات.

ئەم پاشنیوەڕۆیە ریال مەدرید لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، رایگەیاند " رافایێل ڤارانی بەرگریکاری تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بەشێوەیەکی فەرمی بەشداری لە یاری ئەمشەویاندا بەرامبەر لیڤەرپوول ناکات".

ئەمشەو ریاڵ بەبێ بەشداری ڤاران و، سێرخیۆ رامۆس و، دانی کارفاخاڵیش بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری لە یارییەکەی بەرمبەر لێڤەرپووڵدا بکەن.



PM:09:45:06/04/2021