سلێمانی.. ئەمڕۆ گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەبارەی یەکلاییکردنەوەی چارەنوسی دەستگیرکراوەکانی بادینان ساز دەکرێت

‌وینە.. ئەرشیف
بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی نیسان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەبارەی یەکلاییکردنەوەی چارەنوسی دەستگیرکراوەکانی بادینان و پرسی سەروەری یاسا و سەربەخۆیی لە شاری سلێمانی ساز بکرێت. 

لەوبارەیەوە ژمارەیەك لە پارێزەران و یاساناسان و رێكخراوكانی كۆمەلگای مەدەنی لە شاری سلێمانی لە بانگەوازێكدا كەوێنەیەكی دەست (سپی) کەوتووە، ئاماژەیان بەوەکردووە" پارێزەران و یاساناسان و رێكخراوكانی كۆمەلگای مەدەنی، لەسلێمانی، ئەمڕۆ چوار شەممە ٧ی مانگ كاتژمێر ٢ ی پاشنیوەڕۆ لەباخی گشتی گردبونەوەیەك ساز دەكەن".

ئەوەش هاتووە، گردبونەوەكە بۆ یەكلایی كردنەوەی چارەنوسی سزادراوانی رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی بادینان و پرسی سەروەری یاساو سەربەخۆیی دادگاكان بۆئەوەی فشارەكان بەردەوام بن تا بە ئەنجام دەگەن.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پێویسته‌ ئازادیخوازان بۆ دوباره‌ نه‌بونه‌وه‌ى ڕوداوى هاوشێوه‌ به‌شدارى له‌گردبونه‌وه‌ى پشتیوانى له‌ چالاكوان و ئازادیخوازانى بادینان بكه‌ن.

جێی باسە، ڕۆژی‌ ١٦ی‌ شووباتی ٢٠٢١، دادگای‌ تاوانەکانی‌ دووی‌ هه‌ولێر سزای‌ شه‌ش ساڵ زیندانی‌ به‌سه‌ر هەریەک لە (ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی‌، شڤان سه‌عید بەڕۆژکی، گوهدار موحەممەد زێباری‌ و هاریوان عیسا) سەپاند، کە ئەوەش ناڕەزایی زۆری لێكەوتۆتەوە و داوا لەدادگای پێداچوونەوە دەكرێت بە بڕیارەكەدا بچێتەوە.


AM:08:53:07/04/2021