سەرۆکی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" گه‌ڕى سێيه‌مى ديالۆگى ستراتيژيى عێراق ـ ئه‌مه‌ريكا هه‌نگاوێكى گرنگ و به‌ره‌وپێشچوونێكى ئه‌رێنييه لە هەموو بوارەکاندا".
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەى بەوەکردووە" گه‌ڕى سێيه‌مى ديالۆگى ستراتيژيى عێراق - ئه‌مه‌ريكا هه‌نگاوێكى گرنگ و به‌ره‌وپێشچوونێكى ئه‌رێنييه بۆ ئاينده‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی لەوەشکردووە، ده‌ستخۆشى و پشتيوانى لەو دیالۆگە دەکەن و هيوادارن له هه‌موو روویه‌که‌وه سه‌رکه‌وتن و ئه‌نجامی باشی هه‌بێت.
پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشه‌ممەی ڕابردوو ٧ی نیسان به به‌شداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه، گه‌ڕی سێیه‌می دانووستانی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو.