لەسەر هێنانی ئاژەڵی سوری بە نایاسایی، سکاڵا لەسەر بەرپرسێک تۆماردەکرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت" رۆژانە پێنج ھەزار ئاژەڵی سوری بە نایاسایی و قاچاغ و بەبێ گومرگ لە فیشاخبورەوە دەھێندرێتە ھەرێمی کوردستان و بەسەرجەم بازگەکانی ئاسایشیدا تێپەڕدەکرێت". 

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کردووە ئاماژەی بەوەکردووە" ڕۆژانە پێنج ھەزار ئاژەڵی سوری بە نایاسایی(قاچاخ) و بەبێ گومرگ لە فیشاخبورەوە دەھێندرێتە ھەرێمی کوردستان و بەسەرجەم بازگەکانی ئاسایشی دا تێپەڕدەکرێت". 

ڕاشیگەیاندووە" قازانجی ئەوانەی ئەم کارە دەکەن لە ڕۆژێکدا ١٢٥ ھەزار دۆلارە، بەھۆی قازانجی ئەم دەسەڵاتدارانە ھەزاران ئاژەڵدار تووشی مایە پوچ دەبێت و بەرھەمی ناوخۆ لەنێو دەچێت". 

ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکراشیکردووە، ئەم قاچاخچێتیە کاریگەری گەورەی لەسەر ھەرزانکردنی نرخی گۆشت نیە، چونکە پێش ھاتنی ئاژەڵی قاچاخ کیلۆیەک گۆشت لە مەیدانی ئاژەڵان ٤٧٥٠ دینار بوەو ئێستا تەنیا ٥٠٠ دینار دابەزیووە، ئەم ئاژەڵانە بەبێ پشکنین و کەرەنتینە داخڵدەکرێن و گۆشتەکەش بۆنێکی ناخۆشی ھەیە و مەترسی تەندروستی دروستدەکات. 

دەقی نوسراوەکە: 


PM:12:04:11/04/2021