كیری لەسەردانەكەیدا بۆ عێراق چاوی بە بارزانیش دەكەوێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، جۆن كیری كە لەگەشتەكەیدا بۆ چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی دەدات، سەردانی بەغدا دەكات‌و چاوی بەمالیكی‌و بەرپرسانی سوننە دەكەوێت‌و بڕیاریشە سەردانی هەولێر بكات‌و چاوی بە بارزانی بكەوێت.

سەرچاوەیەكی زۆر تایبەت لە بەغداوە بە سپی میدیای راگەیاند: لەو سەردانەیدا كە جۆن كیری دەستی پێكردوە بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و تایبەتە بە پرسی عێراق، دوای سەردانی بۆ بەغدا، وابڕیارە بێتە كوردستان‌و لەگەڵ بارزانیشدا كۆببێتەوە.

بەپێی ئەو پلانەی كە دانراوە بۆ ئەو سەردانەی كیری وابڕیارە سەردانی بەغدا‌و هەولێرش بكات "ئەگەر بارودۆخی ئەمنی عێراق نەبێتە رێگر لەبەردەم ئەو سەردانەدا".



PM:06:55:22/06/2014