له ناحیه‌ی بازیان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا ده‌گرن كه دوای خراپبون و به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌ی، به‌رواره‌كه‌یان سڕیوه‌ته‌وه.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد، له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كانی ناحیه‌ی بازیانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و پشكینن بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له (600) كیلۆگرام خورمادا گرتوه كه دوای خراپبون و به‌سه‌رچونی ماوه‌ی خواردن و به‌كارهێنانی، به‌رواره‌كه‌یان سڕیوه‌ته‌وه، ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانیان كردوه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.
به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانتی عێراق، پێویسته ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونی به‌شێوه‌ی لێزه‌ر له‌سه‌ر كارتۆن یان ئه‌و ده‌فره‌ی تێیده‌كرێت بنوسرێت، له‌حاڵه‌تی نه‌بونی بهروار یان سڕینه‌وه یان هه‌بونی دو بهروار فێلی بازرگانییه و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه رێگری له ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌كرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لیژنه‌ی ناحیه‌ی بازیانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ته‌واوی خورماكه گرتوه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.