نوری مالیکی سەردانی هەولێر دەكات

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا (نوری مالیكی) بڕیارە لە چەند ڕۆژی ئایندە سەردانی شاری هەولێر بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی حکومەتی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەم نزیکانە بەسەردانێک دێتە شاری هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

لەسەردانەکەیدا مالیکی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردنەكان و چەند پرسێكی دیكە دەكەن.

PM:04:14:16/04/2021