لە چوارقورنە گەنجێک بە فیشەک کوژرا خاوەنی دوو منداڵی بچووکە.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین شۆرش ئیسماعیل بڵاویکردەوە" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمی گه‌نجێك به‌كوژراوی له‌نزیك ناحیه‌ی چوارقوڕنه دۆزرایه‌وه، له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆكاری كوژرانی ئه‌و گه‌نجه ده‌كرێت".
وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" ئەو رووداوی تەقەکردنە له ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به قه‌زای رانیهبووەو، ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه كه ئاسه‌واری گوللـه به‌جه‌سته‌یه‌وه بوه و له‌نێوان چوارقوڕنه بۆ رانیه له‌نزیك كۆڵێن سیتی دۆزراوه‌ته‌وه".
تا ئێستا هۆكاری كوژرانه‌كه‌ی نه‌زانراوه( وەک پۆلیس دەڵێت ).