وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لە فەرمانگەکان کردووە لیستی مووچەی مووچەخۆران بە لێبڕینی ٢١% ئامادە بکەن و بۆ پلە باڵاکان ٥٠% دا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی سپی کەوتووە لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە، لێبڕینی مووچە هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو بەردەوام دەبێت و لە ٢٥ ی نیسان دەستبەدابەشکردنی مووچەکە دەکرێت.
ئەو لێبڕینە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا هیچ وادەیەک دیارنییە بۆ ناردنی پشکی هەرێم لە بەغداوە.
لەلایەکی ترەوە جوڵانەوەی نەوەی نوێ و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن هەڕەشەی چالاکی جەماوەری دەکەن ئەگەر مووچەی ئەم مانگە بە لێبڕینەوە دابەشبکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی ٢١% پێویستی بە ٧٠٧ ملیار دینارە.