ئەدهەم بارزانی وازهێنانی خۆی لە حزبەکەی ڕاگەیاند

ئەدهەم بارزانی لە پەیامێکی کورتدا وازهێنانی خۆی لە حزبەکەی ڕاگەیاند و دەڵێت" من پارتی نیم تا خەڵك ببێ بە پارتی".

ئەدهەم بارزانى سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە شاری سلێمانی و ئامۆزای مەسعود بارزانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەوەڵامی كۆمێنتی هاوڵاتییەک كە بۆی نوسیوە" تەنها یەک سوودی خۆتم پێبڵێ بۆ کوردستان، با منیش ببمە پارتی؟".

لە وەڵامدا ئەدهەم بارزانی باسی لەوەکردووە، من خۆشم هیچ حزبێک نیم تاوەکو جەنابت ببی بە پارتی. 


PM:05:05:20/04/2021