رێکخراوی کوردستان دیالۆک بەبۆنەی ١٢٣ ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری کوردیەوە، سیمینارێك بۆ چوار مامۆستای زانکۆ و رۆژنامەنووس سازدەکات.
بەپێی راگەیاندنی رێکخراوی کوردستان دیالۆک، بەشداربووانی سیمینارەکە هەریەک لە د، نەزاکەت حسێن و د. کاروان عەلی و فەرهاد محەمەد و شوان محەمەدە.
سیمینارەکە کاتژمێر ٣ ی پاشنیوەرۆ لە هۆڵی نوسەران لە یەکێتی نوسەرانی کورد لقی سلێمانی لە نزیک کتێبخانەی جەمال عیرفان بەرامبەر کارگەی جگەرە دەستپێدەکات.