بریکاری پێشووی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا و بریکاری پێشووی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، عەدنان ئەسەدی، سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمان و بریکاری پێشووی وەزارەتی ناوخۆی عیراق 
ئەمڕۆ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.

عەدنان هادی نور ئەسەدی لە ساڵی ١٩٥٢ لە رومەیسە لە پارێزگای موسەننا لە باشوری عێراق لە دایکبووە، سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا بوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەروەها لەماوەی رابردوو بریکاری وەزیری ناوخۆی عیراق بوو، ماوەی دوو هەفتە بوو تووشی پەتایی کۆرۆنا ببوو، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی گیانی لەدەستدا.


PM:01:00:22/04/2021