دوو بومەلەرزە قەزایی (دەربەندیخان)ی هەژاند

درانگانی شەوی ڕابردوو دوو بومەلەرزە لە قەزای دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە دووکاتی جیاوازدا ڕوویدا.

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد" کاتژمێر ١٢:٥٥ دەقیقەی شەوی ڕابردووی ڕابردوو و بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٤ پلەی رێکختەر قەزای دەربەندیخانی هەژاند".

بەپێی راگەیەندراوەکە، بوومەلەرزەکە ٢٦ کیلۆمەتر لە باشورى رۆژهەڵاتى دەربەندیخان لە پارێزگاى سلێمانى بووە.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی دەستەى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەی وەزارەتى گواستنەوەى عێراق، پێشتریش لە کاتژمێرى ١١:٢٧ خولەکى شەوى رابردوو لەهەمان ناوچەى پارێزگاى سلێمانى بوومەلەرزەیەکى تر روویداوە و هاوڵاتیانی ناوچەکە هەستیان پێکردووە.  


AM:09:07:23/04/2021