وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رێنمایی نوێی بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیار و ڕێنمایی نوێی لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بڵاوکردەوە، لەمەودوا ڕێگە بە هاوردەکردنی ١٠ جۆر ئۆتۆمبێل دەدرێت بێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.  

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان، هەر ئۆتۆمبێلێكی بەكارهاتوو دەبێت دووربێت لە هەندێك كەموكوڕی لەوانە (ژێرئاو كەوتوو، سووتاو، بڕاوە نەبێت، شاسی بڕاوە یا لە‌حیمكراو نەبێت، توكمەی دەرگا یان سەری بڕاوە نەبێت، هەردوو ئێرباگی شوفێر و تەنیشت شوفێر كار بكات).

ئەوەشخراوەتەڕوو، ١٠ جۆر ئۆتۆمبێل ڕێگەپێدراوە هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێن و ڕێگا بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو دەدرێت بە مەبەستی چاككردنەوە، بە مەرجێك جۆری لێدراوەكە بەپێی ڕێنمایی ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٢٠ی هەمواركراو بێت، نابێ پێش چاككردنەوەنەوەیان ئەو ئۆتۆمبێلانە بچنەسەر شەقامەكان، بەپێچەوانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و بە بڕی یەك ملیۆن دینار پێبژاردن سزا دەدرێن.


PM:01:30:24/04/2021