ئەمڕۆ شەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی کچێک بڵاودەکرێتەوە پۆستەرێکی بە سنگەوەیەو بەهەر سێ زمانی ئیگلیزی و کوردی و عەرەبی نوسراوە، باوەش بەخۆڕایی.
ئەو کچە ئەو کارە لەبەردەم باخچەیەکی قەڵای شاری هەولێر ئەنجام دەدات و خەڵکی لێی کۆدەبێتەوەو پێدەڵێن : بەم رەمەزانە نابێت. خەڵکەکەش کە کۆدەبنەوە لەو ناوچەیە دووری دەخەنەوە.
دواتر دەردەکەوێت کچەکە یوتوبەرەو بەم چاڵاکییانەی ئەکاونتەکەی ئاکتیڤ دەکات و چەندان جار چالاکی لەم جۆرەی کردووە.
کچەکە خەڵکی سوریایەو لە ئوسترالیا دەژی و ماوەیەکە بەسەردان هاتۆتە هەولێر و چەند ڤیدیۆیەکی ئەنجامداوە.