ژمارەی قوربانییەکانی تەقینەوەی بتڵی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ئین خەتیب بەرزبوەوە بۆ ١٥ حاڵەتی گیان لە دەستدان

ئەمشەو لە بەغدا لە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنای ئین خەتیب بتڵی ئۆکسجین تەقیەوەو ئاگرێکی گەورە لەنەخۆشخانەکە بەربوو، تا ئێستا ١٥ کەس گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی هەواڵەکانی میدیا عێراقییەکان و تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی سەرەتا ژمارەی گیان لە دەستدان لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە ١٠ کەس بووە، بەلآم بەرە بەرە ژمارەکە بەرزبوەوەو گەیشتە ١٥ حاڵەتی گیان لە دەستدان و ٢٨ حاڵەتی تەنگەنەفەسی قورس بە هۆی دوکەڵی تەقینەوەکەو ئاگرەکەوە.

تا ئێستا ژمارەی گیان لە دەستدان و بریندارەکان لە بەرزبوونەوەدان.



AM:01:01:25/04/2021