سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه ئاشكرا بکرێن و "لێپێچينه‌وه له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مييه‌ك" بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە" رووداوى به‌ئازار و دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو له نه‌خۆشخانه‌ى ئيبن ئه‌لخه‌تيبى تايبه‌ت به نه‌خۆشه‌كانى كۆرۆنا له به‌غدا كه تيايدا ده‌يان كه‌س گيانيان له ده‌ست دا و بريندار بوون، هه‌موومانى هه‌ژاند".
سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە" هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويسته و نه‌خۆشخانه‌كانى به ته‌واوى ئاماده‌ن بۆ پێشوازيكردن له بريندارانى رووداوه‌كه و پێشكه‌شكردنى هه‌موو چاودێرييه‌كى پزيشكيى پێويست".
نێچیرڤان بارزانی داواشیکرد، لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره‌كان ده‌بێ هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه ئاشكرا بكه‌ن و لێپێچينه‌وه له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مييه‌كدا بكرێت و له هه‌موو شوێنێك ئه‌وپه‌ڕى رێكاره‌كانى سه‌لامه‌تى بگيرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه رووداوى وا دڵته‌زێن له هيچ شوێنێكى وڵات دووباره نه‌بنه‌وه.