هەپەگە دواین زانیاری سەبارەت بەهێرشەکانی سووپای تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم ئاشکرا دەکات

هەپەگە دواین زانیاری سەبارەت بەهێرشەکانی سووپای تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم ئاشکرا دەکات و جەخت دەكەنەوە كە، دەوڵەتی داگیركەری توركیا سەرەڕای بەكارهێنانی بۆمبی كیمیایی نەیتوانیوە پێشڕەوی بكەن. 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" گەریلای ئازادی کوردستان بەدوو هەڵمەتی شۆڕشگێڕی بەناوەکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی (هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خاپووڕ) وەڵامی داگیرکرانی داوەتەوە لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس چەند چالاکییەک تائێستا ئەنجامدراون لەوانە لەڕۆژی ٢٥ی نیسان لەدژی ئەو لەشکرانەی کەلە مەتینا دابەزێنرابوون چالاکی ئەنجامدرا لەو چالاکییەدا شەش سەربازی تورکیا کوژراون و چەند سەربازێکیش بریندار بوون".

لەڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، لەهەمان ڕۆژ گەریلا توانی پێشرەوی بکات، سووپای تورکیا گازی ژەهراوی بەکارهێنا لێرەشدا گەریلا وەڵامی دایەوە سێ لەشکری سەربازی تورکیا کوژراون و بریندارێکی زۆریشیان هەیە لەگردی سەید سەردار سوپای تورکیا دووجار هێرشی گەریلای کیمیاباران کرد، بەڵام نەیتوانی پێشڕەوی بکات بەهۆی بەرپەچدانەوەی گەریلاوە ناچار پاشەکشەیان کرد لێرەشدا سێ سەربازی تورکیا کوژراون و زۆری بریندار هەیە.

هاوکات هەپەگە ئاشکراشیکردووە، لەهەرێمی ئاڤاشی لەڕۆژی ٢٥ی نیسان گەریلای ئازادی کوردستان لەدژی سوپای تورکیا چالاکی ئەنجام دەدەن لەم چالاکییەدا هەموو سەنگەرەکانی لەشکری تورکیا دەکەونە دەستی گەریلا چوار سەرباز کوژران و زۆرێکیش بریندار بوون، وە کۆمەڵێک شتومەکی سەربازی تورکیاش دەکەونە دەستی گەریلا.

لەکۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە کۆی سەربازە کوژراوەکانی تورکیا ئاشکرا دەکات و دەڵێت" لەکۆی هەموو ئەم چالاکیەدا هەم هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خاپووڕ، کۆی ئەو سەربازانەی کە سوپای داگیرکەری تورکیا کوژراون تائێستا ٣٨ سەربازن". 

PM:05:51:26/04/2021