هێرشی تورکیا کارەبای دەیان گوند دەبڕێت

بەهۆی هێرشەکانی چەند رۆژی رابردووەوە بۆ سەر ناوچەکانی قەزای ئامێدی کارەبای دەیان گوندی ئەو ناوچەیە لەم مانگی رەمەزانەدا بڕاوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی ئەو لەشکركێشیەوە کارەبای زیاتر لە ٧٠ گوندی بەرواری باڵای سەر بە ئامێدی بڕدراوە.

بەرەبەیانی ٢٣ی نیسان سوپای تورکیا جارێکی تر دەستی بە لەشکرکێشی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانووی پەکەکەوە دەستپێکردەوەو بەقوڵی زیاتر لە ١٠ کم هاتۆتە ناو هەرێمەوە و لەچەندان شوێن بنکەو هێزی نوێی تێدا جێگیر کردووە.



PM:02:04:27/04/2021