هەپەگە زیانەکانی سووپای لەشکرکێشی تورکیا و قوربانییەکانی خۆیان بڵاودەکاتەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" هێزەکانی گەریلا وڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەدەنەوە، لە چالاکییەکانی گەریلادا چەندین سەنگەر تێکشکان و کوژرانی ٣٣ سەرباز و هێزی تایبەتی سوپای تورک پشتڕاست کراوەتەوە". 

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

' هەڵمەتی شۆرشگێڕی ' هەڵۆکانی زاگرۆس'

چالاکی هێزەکانی ئێمە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شؤرشگێڕی ' هەڵۆکانی زاگرۆس'دا ئاوەهایە:

٢٥ی نیسان لە کاتژمێر ٠٨:٢٠ هێزەکانی ئێمە لە سەر گردی  مام رەشۆی زاپ  لە دژی سەربازانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییە بەکاریگەرە ٢ داگیرکەر کوژران.

٢٦ی نیسان لە کاتژ،ێر ٠٧:٤٠  و ١١:٠٠ هێزەکانی ئێمە لە دژی سەربازانی سوپای تورک لە سەر گردی شەهید سەرداری هەرێمی زاپ ٢ چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و یەکیکی تریش بریندار بوو.

٢٦ی نیسان داگیرکەران لە سەر گردی شەهید سەرداری هەرێمی زاپ جێگیر بوون، کاتژمێر نێوان ١٤:٠٠ بۆ ١٥:٠٠ بە هاوەن و دۆشکە کرانە ئامانج. لەو چالاکییەدا ژمارەی کوژراو بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە. دوای چالاکییەکە سوپای تورک ناوچەکەی بە خەستی بۆردومانکرد.

لە رۆژی ٢٦ی نیسان لە کاتژمێر ١٧:٠٠ داگیرکەران لە سەر گردی شەهید موونزۆری هەرێمی زاپ کرانە ئامانج. لەو چالاکییەدا داگیرکەران بە راکت ٤جاران کرانە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر کوژرا. دوای ئەو چالاکییە بەهەلیکۆپتەر ناوچەکە بۆردومانکرا.

لە رۆژی ٢٦ نیسان لە کاتژمێر ١٧:٤٠ خولەک دوو سەنگەری داگیرکەران کە لە دەڤەری شەهید سورخوێن لە زاپ جێگیر ببوون، کرایە ئامانج. لە سەنگەری یەکەمدا ٣داگیرکەر کوژران و کامێرای چاودیری و سەنگەرەکە تێکشکا. لە سەنگەری دووهەمدا ٢ داگیرکەر کوژران. لەو چالاکییەدا بەگشتی ٥ داگیرکەر کوژران و کامیرایەکی چاودێریش تێکشکا.

لە رۆژی ٢٧ی نیسان لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە گردی شەهید سەرداری ئاڤاشین لە نزیکەوە لەداگیرکەران درا ، لەو چالاکییەدا کوژرانی ٢سەربا ز و بریندار بوونی ٢ سەربازی تری تورک پشتڕاست کرایەوە.

ڕۆژی ٢٧ی نیسان لە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکدا لە دژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید سەرداری هەرێمی ئاڤاشین  بە کاتیوشا چالاکی ئەنجامدرا. بە سەرکەوتوویی دوژمن کرایە ئامانج.

' هەڵمەتی شۆرشگێڕی جەنگی هەفتانین'

لە چوارچێوەی هەڵمەتی جەنگی هەفتانین  هێزەکانی ئێمە رۆژی ٢٣ی نیسان  لە کاتژمێر ١٣:٤٠ لە هەرێمی هەفتانین لە ناوچەی شەهید کەندال لە دژی داگیرکەران ٢چالاکییان ئەنجامدا، لەچالاکییەکەدا  سەنگەرێکی داگیرکەران کرایە ئامانج کە تێیدا ٤ سەرباز کوژران . لەچالاکییەکەی تردا ٣ داگیرکەر کوژران، بە گشتی ٧ سەربازی سوپای تورک کوژران.

لە ئاڤاشین ٤ گەریلا شەهید بوون'

لە رۆژی ٢٣ی نیسان لە ناوچەی مام ڕەشۆ لەهەرێمی ئاڤاشین لەکاتی لێدانی سوپای تورک  هاورێیانی قارەمانی ئێمە بە ناوەکانی ئاسیا، دلگەش، ئەکین وچیاگەر بە چەکی قوورس دوژمنیان کردە ئامانج و گورزیان لە هەلیکۆپتەرێک دا. هاوڕێیانی ئێمە بەدرێژایی شەو شەڕیان کرد و رێگەیان بە داگیرکەران نەدا. لەئەنجامی بۆردومانی ئاسمانی دا هەر ٤ هاورێی ئێمە شەهید بوون.

هاورێیانی ئێمە سینگی خۆیان کردە قەڵغان بۆ پاراستنی باشووری کوردستان لە هەمبەر هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک، بە شۆرشگێڕییەکی ئاپۆیی لەدژی داگیرکەران وەستانوە و گورزی سەختیان لە داگیرکەران وەشاند. سەرخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هەڤالانی شەهید  و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین. سوێند دەخوین لەسەر رێگەی شەهیدان  ئێمە ئامانجی ئەوان کە رێبەرایەتی ئازاد و کوردستانیکی ئازادە مسۆگەر بکەین.

' هێرشی ئاسمانی داگیرکەران'

سوپای داگیر کەری تورک بەردەوام هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان دەکات.

٢٦ی نیسان کاتژمێر ٠٠:١٥ گوندی ئۆرێ -ی قادی شەهید رۆستەم-ی هەرێمی زاپ  بۆردومانکرا.

لە ٢٦ی نیسان لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ تابووری عەرەبان-ی هەرێمی ئاڤاشین، کاتژمێر ١٦:٥٠ قادی قارتاڵ ٢ جار بۆدرومانکرا.

٢٦ نیسان  ناوچەی شووکێ-ی هەرێمی ئاڤاشین بۆردومانکرا.

٢٧ی نیسان کاتژمێر  ٠٧:٢٠  ناوچەی وەرخلێ-ی ئاڤاشین  بۆردومانکرا.

٢٧ی نیسان کاتژمێر ٠٧:٣٠ گردی شەهید شا‌هێدی هەرێمی زاپ بۆردومانکرا."

لە رۆژی ٢٣ی نیسان لە ناوچەی مام ڕەشۆ لەهەرێمی ئاڤاشین لەکاتی لێدانی سوپای تورک  هاورێیانی قارەمانی ئێمە بە ناوەکانی ئاسیا، دلشێر، ئەکین وچیاگەر بە چەکی قوورس دوژمنیان کردە ئامانج و گورزیان لە هەلیکۆپتەرێک دا.

هاورێیانی ئێمە سینگی خۆیان کردە قەڵغان بۆ پاراستنی باشووری کوردستان لە هەمبەر هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک، بە شۆرشگێڕییەکی ئاپۆیی لەدژی داگیرکەران وەستانوە و گورزی سەختیان لە داگیرکەران وەشاند. سەرخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هەڤالانی شەهید  و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین. سوێند دەخوین لەسەر رێگەی شەهیدان  ئێمە ئامانجی ئەوان کە رێبەرایەتی ئازاد و کوردستانیکی ئازادە مسۆگەر بکەین.

ناسنامەی شەهیدان بەم شیوەیە:

ناسناو: ئەکین تلۆرا

ناو و پاشناو: وەحیدە زەنگین

شوێنی لەدایک بوون: جوولەمێرگ

ناوی دایک/باوک: کامیل- تاهر

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ئاڤاشین/ ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١.

...

ناسناو: دڵشێرعەگید

ناو و پاشناو: زەنوون موحەمەد سالع

شوێنی لەدایک بوون:حەسەکە

ناوی دایک/ باوک: عەزیزە/ محەمەد ساڵەح

شوێن و کاتی شەهید بوون: ئاڤاشین/ ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١.

...

ناسناو:ئاسیە کەریم

ناو و پاشناو:مینێ ئیپکەتین

نای دایک/ ناوی باوک: فیروزە/ مەحموود

شوێنی لەدایک بوون: بوورسا

کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١/ ئاڤاشین.

...

ناسناو:چیاگەر جزیر

ناو و پاشناو: بەرەکەت بەیتوور

شوێنی لەدایک بوون: شڕنەخ

ناوی دایک/ ناوی باوک: خەدیجە / عومەر

کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١/ ئاڤاشین.


PM:08:14:27/04/2021