پەکەکە ڤیدیۆی تەقاندنەوەی دوو تانکی تورکیا لە شیلادزێ بڵاودەکاتەوە

پارتی کرێکارانی کوردستان ڤیدیۆی تەقاندنەوەی دوو تانکی سووپای تورکیا بڵاودەکاتەوە کە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن لە شەڕی چەند رۆژی رابردووی ناوچەی شیلادزێدا تەقێنراوەتەوە.
فەرماندەی یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید بەدران گوندک ڕەمۆ ڕایگەیاندووە کە لە گوندی سێرێ سەر بە شیلادزێ گەریلاکان لە بارەگاێکی سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان داوە و لە ئەنجامدا سێ داگیرکەر کوژران و دوو تانکیش تەقێنرانەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند " لە گوندی سێرێ سەر بە شیلادزێ لە دژی بارەگایەکی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکیان ئەنجام داوە و دیمەنی چالاکییەکەیان بڵاو کردەوە".

ئاشکراکراوە کە لەو چالاکییەدا دوو تانک بە تەواوەتی دەتەقێدرێنەوە و سێ سەربازی داگیرکەری تورکیش لەناو تانکەکاندا سزادەدرێن و پێننج سەربازیش لە بارگاکەدا بریندار دەبن.

لەسەر ئەم چالاکییە دەوڵەتی تورک ڕایگەیاندبوو کە سەربازێکیان کوژراوە و دوو سەربازیشیان بریندار بووە، بەڵام هەپەگە زانیارییەکانی ئەم چالاکییەی بەوشێوەی سەرەوە ڕاگەیاندووە.




PM:04:10:29/04/2021