تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٢٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا داغڵی نەخۆشخانەكان كراون و یەک نەخۆشیش گیانی لەدەستداوە".
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ ٢٢ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون".
ئەوەشی ئاشکراکراکردووە، تائێستا ١١٥ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ٩٨ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
هاوکات ٢٥ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و یەک حاڵەتی گیان لهدهستدانیش لەوماوەدا تۆمارکراوە.