دووەم گەورەترین مناڵ لە دایک دەبێت

لە وڵاتی بەریتانیا ژنێک مناڵێکی دەبێت کە لە رووی قورسی کێشەوە بە دووەم قورسترین منداڵ دادەنرێت.

رۆژنامە بەریتانییەکان بڵاویان کردەوە کە ژنێکی بەریتانی منداڵێکی بووە کە ٦ کیلۆ گرام بووە، بەمەش بۆتە دووەم گەورە منداڵ کە لە دایک دەبێت.

ئەو ژنە ناوی ئەمبر کمبرلاندەو ٢١ ساڵەو لە ناوچەی ئۆکسفۆردشایر لە باشوری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا دەژی. منداڵەکە ناوی ئیمیلیاییە و لە ١٦ نیسان پزیشکەکان بەهۆی گەورەیی سکی ژنەکەوە، وایان زانیووە دایکەکە دوانەیەکی دەبێت، بەڵام دوای یەک مناڵ بووە.

ئیمیلیا دووەم منداڵی گەورەیە لە بەریتانیا لە دایکبووە، منداڵێکی دیکەش ساڵی ٢٠١٢ لە دایکبووە ٦.٥ کیلۆیە.

ئەو منداڵە لە کۆتاییدا لەبەر گەورەیی بە نەشتەرگەری لە دایکبووە.

باوک و دایکی منداڵەکە پێش لەدایکبوونی جلوبەرگی بچوکیان بۆ کڕیبوو، پاش لە دایکبوونی ناچار جلەکانیان بۆ گۆڕی بە گەورە.



PM:08:21:30/04/2021