" سپی " ناوی کاندیدەکانی نەوەی نوێ بڵاودەکاتەوە

نەوەی نوێ وەک لیستێکی ئۆپزسیۆن و بەبێ هیچ هاوپەیمانێتییەک بەشداری هەڵبژاردن دەکات و، " سپی " ناوی ژمارەیەک کاندیدی بڵاودەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی " سپی " نەوەی نوێ هیچ کاندیدێکی پەرلەمانی کوردستانی کاندید نەکردووەو لە ١٥ بازنەکەی هەرێم و کەرکوک کاندیدی دەبێت.

دیارترین کاندیدەکان:
-رێبوار ئەوڕەحمان بازنەی باکوری سلێمانی
-سروە عەبدولواحید بازنەی رانیەو پشدەر
-ئومێد محەمەد بازنەی 1 ی کەرکوک
-ئاریان تاوگۆزی بازنەی هەڵەبجە
-وەزیرە ئەحمەد لە رۆژئاوای هەولێر
بەپێی زانیاریەکانی " سپی " لە کەلار کەسێکی دانیشتووی گەرمیانی کاندیدکراوە، لە بازنەی باشوری سلێمانیش ژنێک دانراوە. لە دهۆک لە هەر سێ بازنەکە نەوەی نوێ کاندیدی هەیە. هەروەها لە کەرکوک لە هەر سێ بازنەکە کاندیدی هەیە بە حەویجەشەوە کە ژنێکی کاندیدکردووە.



PM:04:46:01/05/2021